Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:12

زێدان دوای یاری کلاسیکۆ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان چی ووت ؟

یاریەکی جوان بوو نازانم ئەنجامی یەکسان بوون داد په‌روه‌رانه‌بوو
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ،  له‌یاری كلاسیكۆدا بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌دریدى كرد ، یاریه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات . 

دوای یاریه‌كه‌ زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دواو ڕایگه‌یاند :

 
زێدان : یاریەکی جوان بوو نازانم ئەنجامی یەکسان بوون داد په‌روه‌رانه‌بوو  ، پێم وایه‌ یانه‌یه‌ك   شایەنی زیاتر بوو  
 
زێدان له‌سه‌ر ناوبژیوان قسه‌ى كرد ؟
 قسە لەسەر ناوبژیوان  ناکەم کارەکە قورس بوو لە کۆتایدا ھیچ لە بابەتەکە نەگۆڕدرا 
 
زێدان له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆ ڕایده‌گه‌ینێت : 
ئێستا كریستیانۆ باشه‌ ، دواتر پشكنینى زیاترى بۆ ده‌كه‌ین له‌پێناو باشتر بوون  ، من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم پێكانى قورسى هه‌بێت ، کریستیانۆ  خۆی ڕایگه‌یاند  ئازارم ھەیە ئێمەش له‌پێناو ئه‌وه‌ى پێكانه‌كه‌ى لێ قورس نه‌بێت پشوومان پێدا 
 
زێدان : یاریزانەکان ھەمویان باش یارییان کرد لە نێویاندا كه‌ریم بنزیما ،  له‌كاتى خۆیدا بوو بۆمان
 
زێدان :ھەلی زۆرمان بۆ له‌به‌رده‌م دابوو بە تایبەت لە تایمى یەکەم بەڵام نەمانتوانی گۆڵی  زیاتر تۆمار بكه‌ین كه‌تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین ، ده‌مانویست سه‌ركه‌وتوبین له‌یاریه‌كه‌ ، یاریه‌كى به‌هێزو جوانمان ئه‌نجامدا ، به‌ئاستى یانه‌كه‌م دڵخۆشم 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.