Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:11

ئیسڕائیل خۆی ئاماده‌ ده‌کات به‌ره‌نگاری موشه‌که‌کانی ئێران له‌ خاکی سوریاوه‌ ببێته‌وه‌

ئێران به‌مدواییه‌ گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی بۆ سووریا زیاتركردووه‌
ئیسڕائیل
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیل رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئه‌م وڵاته‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كات تا به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئێران له‌ ناو خاكی سووریاوه‌ ره‌وانه‌ی خاكی ئه‌وانی بكات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌ ئیسڕائیلییه‌كان، ئه‌و گریمانه‌یه‌ له‌سه‌ر هێرشی موشه‌كی ئێران بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئێران به‌نیازه‌ توڵه‌ی هێرش ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ سووریا بسه‌نێته‌وه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی رابردوو بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا دووجار جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌: باشتره‌ ئه‌م به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌ هه‌رچی زووتر ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ زیانه‌كانی له‌ ئێستادا كه‌م ده‌بێت.

ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئێران به‌مدواییه‌ گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی بۆ سووریا زیاتركردووه‌ ته‌نیا ئامانجیشی له‌مكاره‌ مه‌ترسیی خستنه‌ سه‌ر ئیسڕائیله‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیل سوپای ئه‌م وڵاته‌ پێشبینی ده‌كات كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران به‌ هاویشتنی موشه‌ك له‌ خاكی سووریاوه‌ توڵه‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ بسه‌نێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ هێرشێكی موشه‌كیدا كوژراون و ئیسڕائیل به‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ تاوانبار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.