Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:22

لە نەینەوا هەوڵی ساختە کردنی ئەنجامەکانی هەلبژاردنەکان دەکرێت

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ فشاری زۆریان لەسەر خەڵك دروست كردووە
لە نەینەوا هەوڵی ساختە كردنی ئەنجامەكانی هەلبژاردنەكان دەكرێت
کوردستان TV
100%

چەند لایەنێكی سیاسی لە نەینەوا هەوڵی ساختە كردنی هەلبژاردنەكان دەكرێت لە رێگەی هێنانە ناوەوەی حشدی شەعبی و خێزانەكانیان لە لیستەكانی دەنگدانی تایبەت و كۆكردنەوەی كارتی دەنگدان بەرامبەر بە بەخشینی پارە .

ژمارەی چەكدارەكانی حشدی شەعبی دەگاتە 50 هەزار كەس كە زۆرینەیان دەنگ بە لیستە شیعەكان دەدەن ئەوانەی سەر بە حشدی شەعبین .
مەلیح زەوبەعی كاندیدی لیستی قەرار بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی ئاشكرای كرد، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ فشاری زۆریان لەسەر خەڵك دروست كردووە و هەڕەشەیان لێ دەكەن، دەنگ بە لیستەكەی ئەوان بدەن، بە پێچەوانەوە لە مووسڵ دەریان دەكەن و دووبارە ئاوارەیان دەكەنەوە.

روونیشیكردەوە كە  سەركردەكانی حەشدی شەعبی فشار لەسەر بەشێكی خەڵكی مووسڵ دروست دەكەن، تا دەنگ بۆ ئەو لیست و كەسانە بدەن، ئەوان پشتیوانیان دەكەن، بە پێچەوانەوە ئەو خەڵكە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە جارێكی تر لە مووسڵ دەردەكرێن.
گوتیشی كە بەشێك لە كاندیدەكانمان ناتوانن بچنە هەندێك ناوچەی مووسڵ، پۆستەر و وێنەكانیش هەر دوای دانانی یەكسەر لێ دەكرێتەوە و دەدڕێنرێت.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.