Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:18

به‌ هۆی درێژی ناوه‌که‌ی باجی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر

ناوی سه‌ر پلیته‌كه‌و سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ جیاواز بوون
کوردستان TV
100%


به‌ هۆی درێژی ناوه‌كه‌ی هێڵی فرۆكه‌وانی تایلاندی سه‌رنشینێك سزا ده‌دات و باجی زیاتری ده‌خاته‌ سه‌ر .

له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " بانكۆك پۆست " هاتووه‌ ، به‌ هۆی درێژی ناوه‌كه‌ی هێڵی فرۆكه‌وانی تایلاندی برێك باجی زیاتری له‌ سه‌رنشینێك وه‌رگرتووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ به‌راورد ده‌كرێت له‌ سه‌ر پلیته‌كه‌ و له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ناوه‌كه‌ وه‌ك یه‌ك نه‌بووه‌ .

سه‌رنشینه‌كه‌ ئاشكرایده‌كات ، به‌ هۆی سنووردابوونی نووسینی ناوه‌كه‌ی ، ئۆفیسه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ هه‌موو ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر پلیته‌كه‌ بنووسن .

 بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵانه‌ دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ ، هێڵی فرۆكه‌وانی تایلاندی هه‌ڵساوه‌ به‌ سه‌ندنی برێك پاره‌ی زیاتر له‌م هاولاتییه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.