Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:24

بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبل هه‌ڵپه‌سێردرا

لە ساڵى ١٩٠١ەوە ساڵانە ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌به‌خشرێت
کوردستان TV
100%

بەهۆی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هاوسەری یەکێك لە ئەندامانی ئەکادیمیاکەوە بۆ زیاتر لە ١٨ ژن، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ هه‌لپه‌سێردرا و و نابەخشرێتە هیچ کەس .

له‌ هه‌واڵێكی مالپه‌ری بی .بی.سی  هاتووه‌  ئەکادیمیای شاهانەیی سوید ئاشكرایكردووه‌ بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبل نابه‌خشرێته‌ هیچ كه‌سێك ، ئه‌م بریاره‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هاوسەری یەکێك لە ئەندامانی ئەکادیمیاکە تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژیکردنە سەر ١٨ ئافرەت بەلایەنی کەمەوە.

لە ساڵی ١٩٠١ەوە ئەکادیمیای نۆبڵ تا ئێستا ساڵانە خەڵاتەکەی نۆبڵی بەخشیووە بە کەسێک کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات تا ئێستاش تەنها حەوت جار لە مێژوودا خەڵاتەکە هەڵوەشێنراوەتەوە، کۆتا جار لە ساڵی ١٩٤٣ لە جەنگی جیهانی دووەمدا هەڵوەشێندراوەتەوە.

 جێی باسه‌  لە ساڵى ١٩٠١ەوە ساڵانەش لە بوارەکانی فیریا، کیمیا، بایۆلۆژیى و پزیشکی، ئەدەبیات و ئاشتى بەو کەسانە دەبەخشرێت کە خزمەتیان بە مرۆڤایەتى کردبێت  ، ئەکادیمیاى شاهانەى سویدیش ئەو کەسە هەڵدەبژێرێت کە خەڵاتى نۆبڵى پێدەدرێت بۆ زانست و بودجەى خەڵاتەکەش لەلایەن حکومەتى سویدییەوە دابیندەکرێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.