Erbil 14°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 13:09

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌فغانستان 45 که‌س بوونه‌ قوربانی

142 كه‌سیش به‌هۆى خۆلبارینه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%


لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا، لەناو مزگەوتێکی رۆژ‌هەڵاتی ئەفغانستان، 12 کەس گیانیان لەدەستدا، 33 کەسی دیکەش برینداربوون.

پێشتر رێكخراوى تاڵیبان و داعش، دژایەتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان، کە بڕیارە رێكکەوتی 20/10/2018 بەڕێوەبچێت راگەیاندوه‌، كه‌ ئه‌و مزگه‌وته‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى تێیدا ئه‌نجام دراوه‌ وه‌كو بنكه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێن له‌ تۆماركردنى كاروبارى ده‌نگده‌ران.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌ر له‌ ئه‌فغانستان، به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كان له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌كه‌ی هنسدستان، تاكو ئێستا 142 كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی راجاستان و ئاتر برادیش بوون، كه‌ به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی به‌گوڕ كه‌ هه‌وره‌تریشقه‌ی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا بووه‌ و خێرایی با گه‌یشتۆته‌ 130 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، داری گه‌وره‌ی له‌ڕه‌گه‌وه‌ ده‌رهێناوه‌ و ژماره‌یه‌ك بینایه‌ و باڵه‌خانه‌شی وێران كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.