Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:06

ئیسرائیل ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ل عێراق بباته‌ قوناغێکى باشه‌وه‌

له‌ ساڵى 1948، زیاتر له‌ 150 هه‌زار خێزانى جووله‌كه‌ له‌ عێراق ده‌ژییان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/ 5/ 2018 ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، په‌یجێكى فه‌رمى به‌ناوى "ئیسرائیل به‌شێوه‌زارى عێراقی" كرده‌وه‌و له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی "توویته‌ر"، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل نووسیووه‌" ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیی راسته‌قینه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گه‌لى ئیسرائیل و عێراق دروست بكه‌ین .

هه‌روه‌ها ده‌لێت" له‌ ساڵى 1948، زیاتر له‌ 150 هه‌زار خێزانى جووله‌كه‌ له‌ عێراق ده‌ژییان، به‌ڵام له‌و ساڵه‌ى ئیسرائیل دامه‌زرا تا ساڵى 1951 كۆچى به‌كۆمه‌ڵیان كرد و ژماره‌یه‌كی كه‌میان مانه‌وه‌. هه‌وره‌ها ده‌شلێت" جووه‌كان زیاتر له‌ 2500 ساڵ له‌ ناوچه‌ى میسوپوتامیا ژیاون، كه‌ بوون به‌ خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرین و ئه‌و مێژووه‌ به‌ عێراق ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بده‌ن له‌گه‌ل عێراق.

تێزانین له‌ سه‌رده‌مى رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئیسرائیل هه‌رگاڤ له‌ ته‌نگژه‌دا بوو، به‌ تایبه‌ت كه‌ شه‌ڕى چه‌ند ساله‌ى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى وولاتانى عه‌ره‌بى به‌تایبه‌ت عێراق له‌گه‌ل ئیسرائیل، به‌ تایبه‌تى له‌و ده‌مه‌وه‌ كه‌ سووپاى عێراق بنكه‌یه‌كى سووپاى ئیسرائیلى له‌ شه‌رى كفر قاسمى هاوسنوور له‌گه‌ل فه‌له‌ستین بۆردۆمان كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.