ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاوتوێ كرا. هیوایان خواست پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و داهاتووی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ببینن.
هه‌ردوولا باسیان له گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان به‌رز نرخاند كه بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكى كێشه‌كان و هیوایان خواست گفتوگۆ جددیتر و فراواتر بكرێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.