Erbil 1°C شەممە 18 کانوونی دووەم 06:50

سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی: ژماره‌ی کورسییه‌کانی یه‌کێتی که‌م ده‌کات

هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌م ده‌كات و له‌نێو فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا هه‌یه‌.

دلێر ماوه‌تی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ده‌رچوونی د.به‌رهه‌م ساڵح له‌ یه‌كێتی، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه‌، گوتی: له‌ رواڵه‌تدا لیسته‌كه‌ هیچ كێشه‌ی نییه‌، له‌ ناوه‌ڕۆكیشدا نازانم، ته‌نیا خودا ده‌زانێت چۆنه‌.

روونی كرده‌وه‌، كه‌وا له‌نێو فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا هه‌یه‌، به‌ڵام پێم وانییه‌ هیچ كه‌سێك جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت و ئه‌و هاوسۆزییه‌ی ئه‌وان هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ نابێت، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ كه‌ تاوه‌كوو ئه‌و چوار ساڵه‌ پێكه‌وه‌ به‌رنامه‌ی یه‌كێتی جێبه‌جێ بكه‌ین.

ده‌شڵێت: پێمان وایه‌ كورسییه‌كانی یه‌كێتی كه‌مێك كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام زۆر نییه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاری یه‌كێتی ده‌بێت بۆ داهاتوو، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ موماره‌سه‌ی دیموكراسییه‌وه‌ هه‌یه‌ و قبووڵمانه‌.

گوتیشی: یه‌كێتی حزبێكی رێكوپێك نه‌بووه‌ و باش ئیشی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ هه‌ندێك حزبی تر وه‌كوو به‌دیل دروست بوونه‌.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.