Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:18

کاندیدێکى عه‌ره‌ب له‌ که‌رکوک به‌هۆى خراپى بارى ئه‌منى شاره‌که‌ ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه‌

هاوڵاتیان له‌كه‌ركوك سه‌روماڵیان پارێزراو نیه‌
کوردستان TV
100%


كاندیدێكى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى ته‌مه‌ودن له‌شارى كه‌ركوك ، ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌سه‌ر كاندید بوونى له‌و لیسته‌ ،  سه‌وسه‌ن فاروق ئه‌لبه‌یاتى له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا دا كه‌بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌ست  له‌كارده‌كێشمه‌وه‌ له‌كاندید بوونم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق : به‌هۆى سیاسه‌تێكى فاشیل له‌شارى كه‌ركوك كه‌ئێستا لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانى كارگێرى له‌پارێزگاكه‌ په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن كه‌له‌خزمه‌تى شارو هاوڵاتیاندا نیه‌ ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه‌ ، خاڵێكى دیكه‌ له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م كه‌ركوك بارى ئاسایشى تێیدا ئارام نیه‌ ، سه‌رو ماڵى هاوڵاتیانمان پارێزراو نیه‌ ، وه‌ هیچ لایه‌نێك كه‌له‌ئێستادا له‌شارى كه‌ركوك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌پێناوى خه‌ڵك هه‌وڵنادات ، وه‌كاره‌كان ناچێته‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ، وه‌ بۆشایه‌كى  ئه‌منى و سه‌ربازى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ده‌روونى هاوڵاتیان تێیدا ئارام نیه‌ 

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.