ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 6 - 5 - 2018 مووچه‌ى پاسه‌وانانى باره‌گاكانى پارته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى كرا ، عه‌مید به‌مۆ عومه‌ر وته‌بێژى نوێنه‌رایه‌تى پۆلیسى پاسه‌وانى باره‌گاكان ڕایگه‌یاند ، له‌سه‌ر ئه‌و كاته‌ى بۆمان ده‌ست نیشانكرابوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ئه‌مڕۆ موچه‌ى هێزه‌كان لهپۆلسى باره‌گاكان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى كرا .
عه‌مید به‌مۆ عومه‌ر وته‌بێژى پۆلسى باره‌گاكان ڕاشیدهگهیهنێت : له‌مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌دا ته‌نیا ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاد كراوه كه‌بڕیارى له‌سه‌ر دراوه ، به‌ڵام بۆ مانگى داهاتوو گۆڕانكاری لهپاشهكهوتى موچه‌كان ده‌كرێت و وه‌ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وت بۆیان كه‌مبكرێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.