هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌كار بوونی ئیمانوێل ماكرۆن وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڵاتییانی فه‌ڕه‌نسا له پاریس به خۆپیشاندان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌ربڕیی.
پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا رۆژی رابردوو شایه‌تی خۆپیشاندانێكی به‌رفراون بوو كه پێكهاتبوو له خوێندكارانی زانكۆ و كرێكارانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و لایه‌نه چهپگهرهكان، وه وێڕای رێپێوان دروشمی " ئیتر بهسهیهتی ماكرۆن "ـیان به‌رز كرده‌وه.
ناڕازاییانی ماكرۆن ده‌ڵێن ئه‌و به سیاسه‌ته‌كانی خۆی پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكان و چینه خۆشگوزهرانهكهی كۆمه‌ڵگه ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.