له ناحیه‌ی فایدیى سه‌ر به شاری دهۆك ژماره‌یه‌كی زۆر له هاونیشتیمانیان كۆبوونه‌ته‌وه و به دوای ته‌رمی ئه‌و 3 هاوڵاتیه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه شه‌وی ڕابردوو به هۆی لافاوه‌كه‌وه ئاو بردبوونی.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕووباری ناحیه‌ی فایده ته‌رمی یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ئاو بردبوونی دۆزرایه‌وه، خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاونیشتیمانیان به چڕی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی دهۆك سه‌رقاڵی گه‌رانن به دوای ته‌رمه‌كانیان.
شایه‌نی باسه شه‌وی ڕابردوو به هۆی لافاوه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی مادی و گیانی به‌ر هاوڵاتیانی شاره‌كه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها بووه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی 4 هاوڵاتی و بێسهرو شوێن بوونی 4 هاوڵاتی تر كه هه‌ر چواریان له ناو ئۆتۆمبیلێكدا بوون و ئاو له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوونی.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناو ئاوی فایدهدا ته‌رمی یه‌كێك له‌و 4 كه‌سه دۆزرایه‌وه و ئێستاش كه‌سوكاری ئه‌و 3 كه‌سه‌و هاونیشتیمانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیس و شاره‌وانی به هه‌ردوو ڕێگه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی به دوای ته‌رمی ئه‌و 3 هاوڵاتیه‌دا ده‌گه‌رێن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو بووه هۆی برینداربوونی زیاتر له 35 كه‌س و زیان به‌ركه‌وتنی زیاتر له 100 خان‌و و ژێرئاوكه‌وتنی زیاتر له 30 ئۆتۆمبیل و وه‌رگه‌ڕان و ئاوبردنی زیاتر له 10 ئۆتۆمبیلی تر و ده‌یان زه‌ره‌رو زیانی ماددی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.