پۆلیسی ڕانیه ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی باندێكی دزی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك به مه‌به‌ستی دزی كردن له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی رانیه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له هه‌بوونی دز له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی ئه‌و شاره.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه ماڵه‌كه و تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی دزی كردن ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و دواتر په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا.
پۆلیسی ڕانیه گوتیشی: تۆمه‌تباره‌كان ده‌ست به‌جێ قۆڵبه‌ست كران، پاشانیش ڕه‌وانه‌ی دادگا كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.