Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:15

ئه‌مریکا .. له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی گڕکان و زەمین لەرزەوە به‌ هه‌زاران که‌س ئاواره‌بوون

بەهۆی گڕکان و زەمین لەرزەوە ماڵ و ناوچەکانیان چۆڵ كرد و به‌ره‌و ناوچه‌ ئارامه‌كان ڕۆشتن
ئه‌مریكا .. له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی گڕكان به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوون
کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند: بەهۆی گڕکان و زەمین لەرزەوە شه‌وی ڕابردوو دانیشتوانی دوورگەی بیگ لە هاوایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ماڵ و ناوچەکانیان چۆڵ كرد و به‌ره‌و ناوچه‌ ئارامه‌كان ڕۆشتن. 

گوتیشیان زه‌مین له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 6.9 بووه‌ و  بەو هۆیەشەوە ئاگر و بەردی گڕاویی لە شاخەکان دەرپەڕیوە و لە ناوچە نشینگەکاندا کەوتووەتە خوارەوە. 

هه‌ر دوا بەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان داوایان لە دانیشتوانی دوورگەکە کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و هۆشداری روودانی گڕکانی بەهێزییان پێداون.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ گڕکانەکانی دوورگەی بیگ لە هاوایی بە گڕکانی کیلاویا ناسراوە و یەکێک لە پێنج چالاکترین و ترسناکترین گڕکانەکانی جیهانه‌ و بۆ ماوەی 35 ساڵە ئەو گڕکانە لە تەقینەوە بەردەوامە و بە پانتایی 125 کیلۆمەتر دووجا بەردی گڕاویی و ئاگر فڕێدەدات. 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.