Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

به‌ وێنه‌.. به‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ که‌لار سه‌رنشینێک گیانی له‌ده‌ستدا

یه‌كێكی تریش بریندار بوو
کوردستان TV
#7
100%

ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ كه‌لار بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی یه‌كێكی تر. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ناحییه‌ی ڕزگاری ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر - ئه‌له‌نترا ڕویدا له‌ئه‌نجامدا سه‌رنشێنێك به‌ناوی (ئاراز عزیز ڕه‌شید ) له‌دایكبووی 1986 دانیشووی قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا و شۆفێری ئه‌له‌نتراكه‌ برینداربوو.

ڕاشیگه‌یاند:  برینداره‌كه‌ له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه‌ و و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ند كراوه‌. 

rudawi hatwcho kalargarmyanrwdawi hatwcho la garmyan

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.