Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:19

هەرێمی کوردستان چەندین رێککەوتنی ئابووری ستراتیژی لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات

لە پەراوێزی كۆربەندی ئابووری له‌ هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

دارا جەلیل خەیات رایگەیاند: پاش تەواوبوونی كارەكانی كۆربەندی دەرفەتە ئابووریەكان كە لەشاری هەولێر بەرێوەچوو لەگەڵ ئێران چەند رێككەوتنێكی ستراتیژیمان واژۆكردوە كە چارەسەری كێشەی بزنسسمانەكان دەكات.

ئەمرۆ شەممە یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە پەراوێزی كۆربەندی دەرفەتە ئابووریە بەردەستەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ، هەرێمی كوردستان چەندین رێككەوتنی ئابوری لەگەڵ ئێران واژۆكردووە.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پاش تەواوبوونی كارەكانی كۆربەندی دەرفەتە ئابووریەكان كە لەشاری هەولێر بەرێوەچوو لەگەڵ ئێران چەند رێككەوتنێكی ستراتیژیمان واژۆكردوە كە چارەسەری كێشەی بزنسسمانەكان دەكات.

باسی لەوەشكرد كۆربەندەكە زۆر باش و بەسود بووە كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو لە شاری هەولێر لەو كۆربەندەدا پاش لێكۆڵینەوەیەكی ووردی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە هۆی دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ئێران و چۆنیەتی لەناوبردنی ئەو ئاستەنگانە یاداشتێكی لەیەكگەیشتنی 12 خاڵیمان واژۆ كرد.

ئاشكراشی كرد لیژنەیەكی هاوبەش یان پێكهێناوە وتێدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی سەرجەم هۆیەكانی گواستنەوەو گەیاندن و دامەزراندنی بازاری سنووری و دۆزینەوەی ئاڵوگۆری دراوو گەشتیاری و هاوكاری ئابوری هاوبەش بەمەبەستی دەستپێكردنی وەرزێكی نوێی گەشەسەندوی پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان هەرێم و ئێران.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، د. محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌د شه‌یاح ئه‌لسوودانی، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نكار و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌‌رێمى كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.