Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:20

دوو که‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ قه‌ڵادزێ بریندار بوون

به‌هۆی سه‌ختی برینكانيان به‌ڕێكراون بۆ سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ 2 ڕووداوی جیاوازی هاتووچۆ 2 هاوڵاتی به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

 له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 2:00 له‌ قه‌ڵادزێ ماتۆڕسكیلێك وه‌رگه‌ڕاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی ( م . ر . م ) ته‌مه‌ن 15 ساڵ پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ، به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و دوایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ و دوێنی هه‌ینی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.