كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداو زیانی ماددی لێكهوتهوه.
له نزیك سایلۆی دوزخورماتوو بۆمبێكی چێنراو ته‌قیه‌وه و جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان چه‌كدارانی داعش ئه‌و بۆمبه‌یان چاندووه تاوه‌كو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌نه ئامانج به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.