Erbil 8°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:10

به‌رپرسێکى یه‌کگرتوو: که‌رکوک هێزى بێگانه‌ى تێدایه‌ و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگى کورد که‌م ده‌کات

به‌هۆى شازده‌ ئۆكتۆبه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندى هه‌ڵبژاردنین
کوردستان TV
100%


مه‌ولود ره‌سول به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى شه‌شى كه‌ركوكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌باره‌ى ڕه‌وشى شارى كه‌ركوك دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رو هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك و ڕێژه‌ى به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى كورسیه‌كان و ده‌نگى كورد چۆن ده‌بێ و وه‌نه‌بوونى یه‌ك لیستى  و یه‌ك ده‌نگى له‌كه‌ركوك چه‌نده‌ خزمه‌ت به‌ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌كات له‌قازانجى كورد بێت ،  له‌وه‌ڵامدا ئه‌و به‌ر پرسه‌ى یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت  : 

كه‌ركوك دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ده‌ستدرانى و كه‌وتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شد و میلیشیاكان كه‌هێزى بێگانه‌ن به‌لاى ئێمه‌وه‌ ، به‌و هۆكاره‌و وه‌هۆكاری تر له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگى كورد كه‌م ده‌كات  له‌كه‌ركوك له‌به‌شداریمان له‌هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى شه‌شى یه‌كگرتوو له‌كه‌ركوك ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت پێشووتر هه‌وڵی زۆر هه‌بوو  كه‌به‌یه‌ك لیست به‌شداربین له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌پێناو یه‌كڕیزیمان تا به‌به‌هێزیه‌كى باشه‌وه‌ ببیندرێین وه‌ژماره‌یه‌كى دیار بین ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ كه‌سه‌ری نه‌گرت جێگاى نیگه‌رانى بوو نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا باین ، كه‌به‌هۆى نه‌بوونى  لیستێكی هاوبەش و تۆكمه‌ و وه‌نه‌بوونى یه‌ك ده‌نگى له‌نێولایەنە سیاسییەكان ئەمجارە پێگەی كورد لاواز دەبێت

 
 
مه‌ولود ڕه‌سول له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆى ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر : پۆستى پارێزگارمان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌پێشووتر له‌ده‌ست كورد دابوو ، وه‌هێزى ئه‌منى شار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد دابوو به‌ڵام ئێستا هێزى بێگانه‌ى تێدایه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى شارن ،  وه‌خه‌ڵكى كه‌ركوك دڵى شكاوه‌ ، ئێمه‌ ئێستا له‌نێو خه‌ڵكین هه‌ستى پێده‌كه‌ین چۆنه‌  و وه‌خه‌ڵك برینداره‌ له‌كه‌ركوك . وه‌به‌هۆى ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكى خه‌ڵك  ئاواره‌یه‌ و له‌كه‌ركوكدا نه‌ماوه‌  ، وه‌به‌شێكى دیكه‌ خه‌ڵك له‌نێو شاردایه‌ به‌دڵ شكاوى و ساردى به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هاتووه‌ 

سه‌رچاوه‌ - باس نیوز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.