ئه‌گه‌ر ئێوه له ماره‌كان ده‌ترسێن ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكه‌ن له ئیتاڵیا.
دانیشتوانی شاری (كۆكۆلۆ) كه (85) میل له رۆما دووره، ساڵانه ئاهه‌نگی فیستیڤاڵی ماره‌كان ساز ده‌كه‌ن ، كه یه‌كێكه له فیستڤاڵه‌كانی سه‌یروسه‌مه‌ره .
له‌و فیستیڤاڵه‌دا راوچییه‌كانی مار هه‌موو جۆره مارێك ئاماده ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌ت به ئاماده‌بووان ده‌درێت ده‌ست له ماره‌كان بدرێت و وێنه‌ی یادگاریش له‌گه‌ڵ بگرن، باوهرشیان وایه كهمارهكان توانای چاك بوونه‌وه‌یان نه‌خۆشیان هه‌یه.
ئه‌فسانه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: مارێك منداڵێكی كوشتووه پیاوێكی ئاینی چاكی كردۆته‌وه ، له‌و رۆژه‌وه ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌خبار ئه‌لئان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.