Erbil 8°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:02

هه‌رێمی کوردستان و ئێران له‌ چه‌ندین بواری جیاوازدا رێکه‌وتننامه‌یان واژۆ کرد

ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی زۆرێك له‌ له‌مپه‌ره‌كانی نێوان ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كۆنفڕانسێكی دوو رۆژه‌دا كه‌ له‌ هه‌وڵیر به‌ڕێوه‌چوو، رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد كه‌ به‌م رێكه‌وتنه‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌ردووك لایه‌ن پێده‌خاته‌ قۆناغێكی جیاوازه‌وه‌.

رۆژانی 2 و 3ـی ئه‌م مانگه‌ كۆنفڕانسێكی ئابووری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پله‌باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ دوای ته‌واوبوونی كۆنفڕانسه‌كه‌ دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفڕانسه‌ زۆر ئه‌رێنیی بووه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازیی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردووك لایه‌ن رێكه‌وتنێكی 12 خاڵییان واژۆ كردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی زۆرێك له‌ له‌مپه‌ره‌كانی نێوان ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران.

دارا جه‌لیل خه‌یات وتیشی: ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێی ئابووریی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

رێكه‌وتننامه‌كه‌ بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و درووستكردنی بازاڕی سنووریی و گه‌شتیاریی و هاوكارییه‌كانی هاوبه‌شی ئابووریی و له‌خۆی ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.