Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:07

شاره‌زایه‌کی که‌ش و هه‌وا پێشبینی ده‌کات لافاو باران بارینێکی زۆر له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێبکات

به‌هوی گورینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی مالَپه‌ری به‌غدادییه‌ شاره‌زایه‌كی كه‌ش و هه‌وای عێراق هوشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری گورینی بارۆ دوخی كه‌ش و هه‌وا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ تا كوتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی باران بارینی به‌خور و به‌ لێزمه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق لافاو هه‌ڵبستێ.

صادق عه‌تیه‌: شاره‌زایه‌كی بواری كه‌ش و هه‌وایه‌ له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ پێشبینی كردنی بارۆدوخی كه‌ش و هه‌وای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند: به‌ پێی هه‌ندێ نموونه‌ی كه‌ش و هه‌وای جیهانی كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ری كوكن وا  نیشان ده‌ده‌رێت له‌ باشووری عێراق  له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ واته‌ له‌مرۆ شه‌ممه‌وه‌ به‌هوی گورینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ باران بارینی به‌هێز ده‌ست پێده‌كات

عه‌تیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ سه‌روی پێشبینییه‌كانی ئێمه‌وه‌ بێت

هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوه‌راست و خواروی عێراق خوڵ بارینێكی زور ده‌بارێت ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌هۆی گورینی ئه‌و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌یه‌وه‌ ، راشیگه‌یاند: كه‌ خێرای با له‌و ناوچانه‌ له‌ یه‌ك كاتژێردا 50 تا 70 كیلومه‌تر ده‌بێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.