هه‌رچه‌نده سیر یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی سوودی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ھه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌س له‌به‌ر بۆنه‌كه‌ی كه له ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه، نایخوات، ڕێكارێكی به‌سوودیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ھه‌یه.
ماڵپه‌ڕی (ئاڕ دی)ی ئه‌مریكی، ڕێكارێكی به‌سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه خستووه‌ته ڕوو، كه ده‌یانه‌وێت دوای خواردنی سیر، بۆنه‌كه‌ی له ده‌میاندا نه‌یه‌ت، بۆ ئه‌م ڕێكاره‌ش ته‌نیا پێویستت به چای سه‌وزه.
ئه‌گه‌ر ھه‌ر جارێك سیرت خوارد، دوای 10 یان 15 خولهك، چایه‌كی سه‌وز بخۆره‌وه، به‌مه‌ش بۆنی سیر له ده‌متدا زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه،چونكه چای سه‌وز، ڕێژه‌یه‌كی باشی مادده‌ی (پۆلیفینۆل)ی تێدایه، ئه‌م مادده‌یه‌ش ھه‌ر چی سیر له‌نێو گه‌ده ھه‌یه، ھه‌رسی ده‌كات و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نادات بۆنه‌كه بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.