ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، تاكه رێگه‌ی ئێمه بابه‌تی ریفراندۆمه كه سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه: ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی راسته‌قینه دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت تا راده‌یه‌ك بۆ كورد باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا تاكه رێگه‌ی ئێمه بابه‌تی ریفراندۆمه كه سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ین كه دلسۆز بۆ كێشه‌ی كورد،ئه‌وانه‌ی له سیاسه‌ته‌یاندا روون و راست و دیارن، ئێمه ده‌ستی برایه‌تییان بۆ درێژ ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه: كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.