Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:17

به‌هۆی ته‌قه‌ی فیشه‌ک و گازی فرمێسکڕێژ 882 فه‌ڵه‌ستینیی برینداربوون

ته‌قه‌ی ئه‌وان ته‌نیا بۆ پاراستنی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌
به‌هۆی ته‌قه‌ی فیشه‌ك و گازی فرمێسكڕێژ 882 فه‌ڵه‌ستینیی برینداربوون
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قه‌ی فیشه‌ك و هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئیسڕائیله‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ 882 كه‌س له‌ هاوڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینییی برینداربوونه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماری تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی فه‌ڵه‌ستین، رۆژی هه‌ینی 4ـی ئه‌م مانگه‌ 82 هاوڵاتیی فه‌ڵه‌ستینییی به‌ ته‌قه‌ی فیشه‌ك و هه‌روه‌ها 800 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی فرمێسكڕێژی هاویژراو له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسڕائیلییه‌وه‌ بریندار بوونه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

سوپای ئیسڕائیلیش ده‌ڵێت كه‌ ته‌قه‌ی ئه‌وان ته‌نیا بۆ پاراستنی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌ و ته‌نیا ئه‌وكاته‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ رێگه‌ی بۆمبی ده‌ستهاوێژ و هه‌وڵ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌ سنوورییه‌كان هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئیسڕائیل.

 سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.