ئەمڕۆ هەینی مەنسوور بارزانی فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، له روونكردنهوهیهكی بۆ دهزگاكانی راگهیاندن ئاماژەی بەوەدا كە ئەوانەی تۆمەت بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن، نە كوردن و نە دەتوانن لە بەغدا ببنە نوێنەری كورد و بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكەن.
مەنسوور بارزانی گوتی" پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەگری لە خەڵكی سیڤیل كردووە و ئەو ئازادییەی ئێستا لە كوردستان ھەیە، بەرھەمی خوێنی شەھیدانی پێشمەرگەیە، خەڵكی كوردستانیش باش دەزانن كێ دەیەوێ كوردستان بپارێزێت".
پێشتر مهحمود رهزا پهرلهمانتاری گۆڕان له بهغدا و كاندیدی ئهو بزووتنهوهیە بۆ خولی چوارهمی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، لە شێوەی عەرەبە رەگەزپەرستەكان، هێرشی ناهەقی كردبووە سەر پێشمەرگە و گوتبووی پێشمهرگه عهرهبی ئهنفال كردووه.
فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان ھەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەت كردەوە كە دەڵێن فشار كراوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە دەنگ بە لایەنێكی دیاریكراو بدات و رایگەیاند ھەموو پێشمەرگەیەك ئازادە دەنگ بە چ لیست و لایەنێك دەدات.
لهبارەی كردنەوەی رێگەی زومار و رەبیعەشەوە، فەرماندە مەنسوور بارزانی رایگەیاند حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ كاتێك رێگەی نەگرتووە لە خەڵكی ناوچەكە، بەڵام حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێگەكە بكاتەوە و ھەر خۆشیان رێگەكەیان داخستووە و تۆمەتیش بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن.
دووپاتیشی كردهوه ئهوان بەردەوام ئامادەییان تێدا ھەیە رێگەكە بكەنەوە، ئەگەر لایهنی بهرامبهر ئاماده بن و رێگە بدەن خەڵك ھاتوچۆ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.