به‌هۆی تیژلێخورینی شۆفێرێكی ئافره‌ته‌وه، رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی پیرمام – شه‌قلاوه ڕوویدا.
له‌م باره‌یه‌وه راید فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 10:30 خوله‌كی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌پێچه‌كانی پیرمام كهبهرهوه شارۆچكه‌ی كۆرێ شۆردهبیتهوه ئوتومبیلیكی جۆری "ترۆپیری ستیشن" ی تایبه‌ت كهشۆفێریكی ئافره‌ت لێی ده‌خوری به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه كۆنترۆلی له‌ده‌ستداوه و خۆی كیشاوه بهگادرێلی راگری ریگایه‌كه وه‌له‌ئه‌نجامدا شیش وئاسنی گادریلهكه ئوتومبیله‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌یشتونه‌ته جه‌سته‌ی شوفێره‌كه وهبهسهختی زامداریان كردووه.
گوتیشی: له‌دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری توانرا شوفێره ئافره‌ته‌كه لهئۆتوۆمبیلهكهی ده‌ربهێنرێت وڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا ئافره‌ته‌كه له ژیاندا ماوه به‌ڵام كاسه‌ی سه‌ری به شیش و ئاسنی گادرێلهكهوه به جێ مابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.