به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردوومانی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له گوندی سماگه ی نزیك گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به قه‌زای داقوق له باشووری كه‌ركوك.
هه‌ر به پێی زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان، تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعش نه‌زانراون و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئيَستاش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
شایه‌نی باسه له داقوق و گونده‌كانی چوارده‌وری داعش جموجۆڵه‌كانی زیادی كردووه و چه‌كداره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه پێكردووه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا له ئاهه‌نگێكدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به داعش راگه‌یاند و وتی داعش له عێراق كۆتاییان هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.