گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 140 هه‌زار هاووڵاتی و دانیشتووی عه‌فرین له ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌و ئاوارانه رێگه‌یان پێ‌نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هێزه‌ر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به وردی ره‌وشی عه‌فرین و ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خستووه‌ته ژێر چاودێری و نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕيوه.
ناوبراو داواشی له وڵاتانی رووسیا و توركیا كرد كه رێگه به گه‌یشتنی ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی ی‌و ئێن و رێكخراوه نێو ده‌وله‌تییه‌كان بده‌ن بگاته ده‌ستی ئه‌و ئاوارانه و هاوكات داواشی له لایه‌نی رووسیا و توركیا كرد كه ئاسانكاری بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ناوێرت هه‌روه‌ها گوتی، پێمان باشە ئه‌و ئاوارانه بەزووترین کات و بەسەلامەتی بگەڕێندرێنەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان و جه‌ختی كرده‌وه كه ناکرێت كه‌س بە زۆر بنێردرێنەوە شوێنەکانی خۆی و دەبێت ئه‌م پرۆسه‌یه خۆبەخشانە بێت و کاتێکیش گەڕانەوە، پێویستە گیانیان پارێزراو بێت.
له كۆتاییدا هێزه‌ر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای كرد كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر بابەت ھەیە كاری له‌سه‌ر بكرێت و گوتیشی، وەك دەزانین لە دوا دانیشتنی ناتۆدا وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا لەگەڵ ھاوتا توركەكه‌ی كۆبووه‌ته‌وە و ئه‌و بابه‌تانه باس كران و چەند بابەتێكی دیكەش لە ماوەی داھاتوو باس دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.