وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، له‌سه‌ر داواى بنكه‌ى سه‌ربازیى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا فه‌رمانى ده‌ركردووه بۆ دوكان و كۆگاى ورده فرۆشه‌كان، قه‌ده‌غه‌كردنى بازرگانیكردن به ئامێره‌كانى هواوى و زى تى ئى وه بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ڵێت ئامرازه‌كان ده‌بێته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵات و له رێگه‌ى ئه‌و ئامیرانهوه سیخوڕ‌ى ده‌كرێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه‌وه.
به‌رپرسه‌كانى حكومه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا وتوویانه چین ده‌توانێت فه‌رمان به كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى بكات تا رێگایه‌ك دروست بكات بۆ سیخوڕ‌ى كردن له نێو ئامێره‌كاندا، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو كۆمپانیاى هواوى و زى تى ئى حاشایان له‌و قسانه كردووه كه سیخوریان كردبێت و ڕایانگه‌یاند ئه‌م بانگه‌شانه‌ى ئه‌مریكا دوورن له ڕاستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
كۆمپانیایى هواوى له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى ئامێره‌كانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بۆ ماڵپه‌رى زه فێرجى هه‌واڵى ته‌كنه‌لۆجیاى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى، له نووسراوێكدا هاتووه " به‌رهه‌مه‌كانى هواوى له 170 وڵات ده‌فرۆشرێت له هه‌موو جیهان و بڵندترین پێوانه‌ى ئه‌ندازیارى ئاسایشى نهینى ده‌پارێزین له هه‌ر وڵاتێك ئێمه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین له‌وانه‌ش بۆ وڵاتى ئه‌مریكاش به هه‌مان شێوه، هه‌روه‌ها ئێمه ئه‌نجامى كاره‌كانمان به ڕوونى و كراوه‌یى له هه‌موو شتێك دا و هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت كه ڕوون بین له‌وه‌ى كه حكومه‌ت هیچ كات و هه‌رگیز پرسیارى له ئێمه نه‌كردووه كه ترسناكى له ئاسایش یا پاكى له هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه ئامێره‌كانمان یا شهبهكهكانمان كردبێت و هواوى كۆمپانیایێكه له‌لایه‌ن كه‌سى مه‌ده‌نى خاوهنداریتى ده‌كرێت و هى كارمهندانهو و هه‌وڵى به‌رده‌وامى ئه‌دات تا فراوانتر بێت له نێو جیهان".
جى ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كى زۆره حكومه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاتى چین له ڕێگه‌ى به‌رهه‌مه ئامێره‌كانى هواوى و زى تى ئى سیخوڕ‌ى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یانه‌وه هه‌روه‌ك له ساڵى 2014، كاتێك داواكارى كۆمپانیایى هواوى قه‌ده‌غه كرا له لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا بۆ " موزایه‌ده كردن " له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌ى بازرگانى له وڵاتى ئه‌مریكا.
وەرگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.