كۆمپانیای فیدكسی جیهانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل ڕایگه‌یاندووه: چیتر كار له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به غدا ناكات و روو ده‌كاته هه‌رێمی كوردستان و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌به‌ستێت.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لغه‌د پرێس، له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كۆمپانیای (FedEx) بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا رووبكاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه: فیدێكس هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كانی باشووری عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه كه‌لوپه‌له‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌گوازێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ئه‌و كۆمپانیایه هۆكاری كشانه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گه‌راندۆته‌وه بۆ بڕیاره جۆراوجۆره‌كانی ناوه‌نی بڕیاری فڕۆكه‌خانه‌كه و ئاڵۆزی رێكاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له نێوان ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه و ده‌سته‌ی گومركدا .
ده‌شڵێت هه‌ندێك باری كه‌لوپه‌له‌ی سه‌ر به كۆمپانیاكه‌مان ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ماونه‌ته‌وه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست هاوبه‌شه‌كانیان له به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش كۆمپانیا بڕیاری داوه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌شته‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل ئه‌نجام بدات.
هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خێرایی و كارایی گه‌یاندن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ده‌ڵێت: له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا ته‌نیا به چه‌ند كاتژمێرێك كاروباره‌كان ده‌چن به ڕێوه و له رووی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌له‌كان بۆ هاوبه‌شه‌كان پله یه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.