پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی به وه‌كاله‌ت رایگەیاند: ئه‌گه‌ر قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه نه‌بووایه، ئه‌وا هه‌ولێر وه‌ك خورماتوو ده‌بوو، ئاڵاى كوردستانیش ئه‌وكات له سلێمانى و دهۆك قه‌ده‌غه ده‌كرا.
پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكیدا له به‌رده‌م مامۆستایانى ئاینى گوتى، "ده‌بێت مامۆستایان رۆڵیان هه‌بێت له دانانى سنوورێك بۆ ئاژاوه‌ى سیاسى و نابێت پێوه كاریگه‌ر بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ئاینى له شارى هه‌ولێر، پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئیسلامى باسى له رۆڵى مامۆستایان كرد و گوتى، "ده‌بێت پیاوانى ئاینى رۆڵیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ ئاژاوه‌ى سیاسیى ئێستا دابنێن كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق دروست بووه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تیمان بكه‌ن، نابێت به‌و ئاژاوه‌یه‌شه‌وه كاریگه‌ر بن.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى پشتیوان سادق گوتى، له‌گه‌ڵ هاتنى هه‌ڵبژاردن كوردستان به بارودۆخێكى هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌راورد بكرێت، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه كه ئه‌وكات هه‌بوون.
وه‌زیرى ئه‌وقاف گوتی: ئه‌گه‌ر قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه نه‌بووایه، ئه‌وا هه‌ولێر وه‌ك خورماتوو ده‌بوو، ئاڵاى كوردستانیش ئه‌وكات له سلێمانى و دهۆك قه‌ده‌غه ده‌كرا.
وەزیری ئەقاف داواشی كرد، كە ئەو نائارامییە سیاسییەی لەهەرێم بەهۆی مەترسییەكانەوە دروست بووە ئاسایی بكرێتەوە، بۆ ئەوەش داوای كرد، مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خۆیان بگێڕن.
وه‌زیرى ئه‌وقاف دڵنیاییدا كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێراى ده‌سكارى كردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه له‌داهاتوودا كۆتاىی پێدێنێ و مووچه وه‌ك جارانى لێ دێته‌وه .
دواتر هانى هه‌موو لایه‌كى دا ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى نیشتیمانى به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بپبارێزن، مامۆستایان رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆیان ببینن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى خۆشه‌ویستى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌روه‌ها داواى له مامۆستایانى به‌رێز كرد به پرۆژه و به‌رنامه‌ى زانستى به‌شداری له پێشخستنى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت بكه‌ن كه سه‌ره‌نجام بۆ خزمه‌تى هه‌موو لایه‌كه دواتر به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌ووردى گوێى له‌داواكارى مامۆستایانى ئایینى به‌رێز كرد كه خۆى له‌چه‌ند داواكاریه‌ك ده‌بینینه‌وه و به‌رێزیان ته‌ئكیدیى كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه بریارى پێویستى له‌باره‌وه ده‌درێت و هیواشى خواست كه مامۆستایان به‌شێوه‌ى تاك و گروپ پرۆژه پێشكه‌شى وه‌زاره‌ت بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى سوود لێ وه‌رگرتنى.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه زیاتر له 700 مامۆستاى ئایینى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌شدارى دیدارى ئه‌مرۆیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.