كێبركێی گریانی سۆمۆ كه به یارییه‌كی سه‌یر ناسراوه له یابان ، ساڵانه له نێو ئه‌م منداڵانه ئه‌نجامده‌درێت كه ته‌مه‌نیان له ساڵێك كه‌متر بێت و مناڵه به‌شداربووه‌كان 2 به 2 به‌گریانه‌وه رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه .
ئه‌م یارییه مێژووه‌كه‌ی بۆ چوار سه‌ده پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه ،به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی وڵات ، ساڵانه له گۆره‌پانێكی گه‌وره و به‌رفراوان ئه‌نجامده‌درێت .
بۆ ئه‌مسالیش به به‌شداری 160 منداڵ ئه‌م یارییه له كه‌نیسه‌ی سۆنسۆجۆی له یابان به‌رێوه‌چوو ، یارییه‌كه به گرتنی منداله به‌شداربووه‌كان له لایه‌ن دوو پیاوی قه‌ڵه و ده‌ست پێده‌كات و هه‌ردووكیان رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه وایان لێده‌كه‌ن بگرین و به هیچ شتێك ژیر نه‌بنه‌وه .
براوه‌ی ئه‌مسالی یارییه‌كه منداڵێكی 10 مانگانه بوو كه به‌شداری له یارییه‌كه كردبوو ، كیزۆكی كانیماتسۆ دایكی منداڵه براوه‌كه‌ی ئه‌م یارییه بوو ،به‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی توانیویه‌تی زۆرترین كات بگریت خۆشحالی خۆی پیشان دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.