نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:به پشتیوانیی گه‌لی كوردستان و خۆڕاگریی ئێوه، ڕۆژه سه‌خته‌كانمان به‌ڕێكرد و ئاسۆیه‌كی گه‌شمان لێ دیاره، وڵات ده‌پارێزین و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین.
ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و كاسبكار و به‌شێك له چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر لە گوتارێکدا ریاگەیاند، پارتی شانازی ده‌كات پاڵپشتیی گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵدایه و جیهانیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت، بۆیه پارتی له هه‌ر شوێنێك بێت سه‌نگ و هێزی كوردستان له‌وێیه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/5/2018 له شاری هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و كاسبكار و به‌شێك له چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕ له حه‌ماسه‌تی پشتگیریكردن له لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی له ڕۆڵ و كاریگه‌ریی مێژووییی پارتی له خه‌بات و پارێزگاریكردن له خاك و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كرد و سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هاووڵاتیانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كرد له تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌و باردۆخه سه‌خته‌ی له سه‌ره‌تاى ساڵی 2014ه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌وه و دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆڕاگری و تێگه‌یشتنه نه‌بوایه، ئێستا به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌ڕۆیشتین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسى له ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و جێگیركردنیان له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقدا له ساڵی 2005 كرد، كه ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستوورییه نه‌بوایه و ئه‌و مافانه‌ی تیادا جێگیر نه‌كرابان، پیلانگێڕه‌كانی كۆتایی ساڵی 2017، به ئاسانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌برد. هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵ و كاریگه‌ریی مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تی و كاسبكاران كرد و ڕۆڵى ئه‌وانى بۆ پاڵپشتیكردنی پارتی به‌رز نرخاند، وه‌فاداریی پارتیشی بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌یان دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا باسی له كارگه‌ریی ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانی كرد له به‌رگریكردن له خاك و قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و یادی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی بیرهێنایه‌وه كه خۆیان فیدای خاكی كوردستان كرد و سه‌ری ڕێز و حورمه‌تی بۆ دانه‌واندن. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پارتی شانازی ده‌كات پاڵپشتیی گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵدایه و جیهانیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت، بۆیه پارتی له هه‌ر شوێنێك بێت سه‌نگ و هێزی كوردستان له‌وێیه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له خۆڕاگری به‌رامبه‌ر گشت پیلانه‌كان كه به پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی توانرا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كاندا زاڵ بن كه ناحه‌زان له دژی هه‌رێمی كوردستان پیلانیان بۆ گێڕا و ده‌سته ناوخۆییه‌كانیش ڕێنیشانده‌ر و هاوكاریان بوون.
گوتیشی "به پشتیوانیی گه‌لی كوردستان و خۆڕاگریی ئێوه، ڕۆژه سه‌خته‌كانمان به‌ڕێكرد و ئاسۆیه‌كی گه‌شمان لێ دیاره، وڵات ده‌پارێزین و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین".
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ش به ده‌ربڕینی چه‌ندین دروشم و هه‌ڵوێستێكی گه‌رموگوڕ، پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.