جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی (70)ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند" ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌ت بۆ ھێزی پێشمه‌رگه ھه‌ڵده‌به‌ستن، ھیچ پێگه‌یه‌كیان له كۆمه‌ڵگادا نییه، چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك كاتێك قسه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه دوژمندارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌و شێوه‌یه قسه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، هیچ قوه‌تێكیان نییه، قسه‌كانیان له خزمه‌تى دوژمن دان و هیچیان بۆ میلله‌ت و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانمان نییه".
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی (70)ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئەوەشی خستە روو" ئه‌و كه‌سانه به هه‌ندێ قسه‌ى پڕوپوچ ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك ناویان بێنێت، كه‌سێك هیچ رۆڵێكى له خزمه‌تكردنى میلله‌ت، له خه‌بات و تێكۆشاندا نه‌بێت، شه‌خستیه‌تى نه‌بێت، ناچاره هه‌ندێ قسه بكات تاكو خه‌ڵك باسی بكات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کرد، كه پێشمه‌رگه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له تێكشكاندنی داعشدا ھه‌بووه، ھه‌موو دونیا ستایشی رۆڵ و قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، دەشڵێت" سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كانیان ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی و نیشتمانی ده‌كه‌ن كه بڕیاریان داوه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌كه‌ی 70ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسیییه‌كانی یه‌كێتی كه‌م ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، مه‌حموود ره‌زا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان و كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كه هاوكات ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ی به ئه‌نفالكردنی ئه‌و گوندانه‌ی عه‌ره‌ب تۆمه‌تبار كرد كه له داعش ڕزگاری كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.