ئەمڕۆ پێنجشەممه كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە كۆنفڕانسێكی تایبەت لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە شاری هەولێر ساز كرد.
دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆنفرانسێكی بۆ چاودێرە نێودەوڵەتییەكان لە هەولێر رێكخست، كە تێیدا میكانیزمەكانی دەنگدان و ئامێرە بەكارهاتووەكان لەو هەڵبژاردنە خرانەڕوو.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا لە شاری بەغدا 14 رێكخراوى نێودەوڵەتی و 22 كونسوڵخانە تۆماكراون هەروەها 1393 باجیش دروان بە چاودێرەكان لەو ژمارەیەك 153 یان چاودێرن و 32 یان وەرگێرن، نزیكەی 1200كەسیش وەكو پاسەوانی ئەو چاودێرانە باجیان پێداراوە.
لە هەرێمی كوردستانیش 11 رێكخراوی نێودەوڵەتی تۆماركراوهو 50 چاودێری نێودەوڵەتی و ئەوانی دیكەش وەكو پاسەوان و وەرگێر باجیان پێدراوە.
ئامانج لەو كۆنگرەیەی ئەمڕۆ خستنەڕووی زانیاری و وردەكاری ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە 12ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.