لە گەڕەکی سەرهەڵدانی دهۆک کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگه‌یاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازیی شاری دهۆك، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، برایه‌كی خۆی كوشت، تائێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک راگەیاند: كاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو چوارشەممە لە گەڕەکی سەرهەڵدانی دهۆک کەسێکی تەمەن 37 ساڵ برایەکی خۆی کە تەمەنی 43 ساڵە دەکوژێت و هه‌ڵدێت.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک گوتیشی: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە و ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، ئەو دوو برایە کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، به‌م زووانه دهستیگیردهكهین، راده‌ستی دادگا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.