به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانمان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای پشده‌ر پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ/ڤیكترا) له‌ناو شاری قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرد‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا كه به وته‌ی خۆی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی دزیوه دواتر له قه‌زای (سۆران) فرۆشتویه‌تی.
ڕاشیكهیاند: خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه سكاڵای یاسایی تۆمار كردووه و به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به مادده‌ی (446) له یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستبه‌جێ نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای سۆران (مكافحه) له ڕووداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.