به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یه‌ك وڵاخی دزیبوو.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی ( أ ، ح ، ك) ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ستابوو به‌دزینی نزیكه‌ی 10 سه‌ر وڵاخ.
ده‌شڵێت: دوای گه‌یشتنی زانیاری به هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت و سه‌رجه‌م وڵاخه‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوه و هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان ده‌ستپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.