چه‌كدارانی داعش شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی چڕ‌و پڕیان كرده سه‌ر گوندی "وادی عوسه‌ج" و دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هه‌ردوولادا له لایه‌ن داعشه‌وه گونده‌كه كۆنتڕۆڵكرا كرا.
به‌پێی زانیارییهكانیدهزگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندی وادی عوسه‌ج و دوای شه‌ڕێكی سه‌خت كه شه‌ڕه‌كه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو گونده‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكرا و سه‌رجه‌م ڕه‌بایه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه عێراقییه‌كان له‌و ناوچه‌یه سوتێندران و چه‌ندان چه‌كداری هێزه عێراقییه‌كان كوژران و بریندار بوون.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان داعش دوای كۆنتڕۆڵكردنی گونده‌كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان خانه‌قین – گوڵاڵه‌ی داخستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.