ڕێكه‌وتی 2/5 له‌سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌مان به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن له‌به‌رده‌م هه‌وادارو لایه‌نگرانی لیسته‌كه‌ی، گووتی : به ئه‌نقه‌ست كاره‌بایان لێكوژاندینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌مان نه‌گاته خه‌ڵك، ئه‌وه نیشانه‌ی ترسی لایه‌نه‌كانه له یه‌كێتی.
دواتریش به‌حه‌ماسه‌تێكی توندتر ڕایگه‌یاند: كاره‌با هه‌بێت یان نه‌بێت، دژایه‌تیمان بكه‌ن یان نا، باڵه‌كایه‌تی هه‌ر سه‌وزه‌و سه‌وز ده‌بێت.
ده‌مانه‌وێ بۆ ڕای گشتی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه كوژانه‌وه‌و پێدانه‌وه‌ی كاره‌با به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ڵاتی یه‌كه‌ی كاڕگێڕی قه‌زاكه‌مان نییه، جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت كه، كوژانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره‌بایه له‌ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگاش نیه، ئه‌مه تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌با كه، ڕاسته‌وخۆ له‌ده‌سته‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با دایه.
بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:20 خوله‌كی ئێواره كوژانه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگای دهۆك و قه‌زاكانی شه‌قڵاوه و سۆران و مێرگه‌سۆر و ڕواندز و چۆمان بووه، نه‌ك به‌ئه‌نقه‌ست كوژابێته‌وه؟.
داواش له‌به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕابسپێرێ له‌ڕاستی و گه‌یشتن به هۆكاره فه‌نیه‌كانی كوژانه‌وه.
ئێمه له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌مان به‌نیگه‌رانیه‌وه له‌م وتانه‌ی به‌ڕێزیان ده‌ڕوانین و نامانه‌وێ لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت تێكه‌ڵ به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێن.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان 2- 5-2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.