Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:06

به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مریکی پێنج سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا

فڕۆكه‌كه‌ پێنج سه‌رنشینی له‌ناو بووه‌
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی كارگۆی سوپای ئه‌مریكا له‌ جۆری (C-130 Hercules) له‌ نزیك شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكی، فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانی ئاسایشی نیشتمانی پۆرتۆ ریكۆ بووه‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی فێركردن هه‌ڵستابوو له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هیلتۆن هێد له‌ شاری ساڤانا و به‌ هۆكارێكی نادیار كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج سه‌رنشینی نێو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

لایخۆیه‌وه‌ یه‌كێتی ئاسمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتی چوونی بۆ بنكه‌ی ئاسمانی (Davis Monthan) له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ فه‌رمی باس له‌ ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام به‌ گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌كه‌ پێنج سه‌رنشینی له‌ناو بووه‌ و هه‌ر پێنجیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.