له ئه‌مریكا یه‌كێك له شاره‌زایانی بواری دراوه‌كان ، توانی دراوێكی كانزایی ناوازه بدۆزێته‌وه كه له ساڵی 1854 له شاری سان فرانسیسكۆ ده‌ركراوه و له ئێستادا نرخی ئه‌و دراوه ملیۆنان دۆلاره .
گۆڤاری سان فرانسیسكۆ چرۆنیكهل ئاشكرایده‌كات ، نرخی راسته‌قینه‌ی ئه‌م دراوه كانزاییه پێنج دۆلاری ئه‌مریكییه و ته‌نیا ( 268 ) دانه له‌م دراوه كانزاییه له زێر دروستكراوه ، له ئه‌مریكا شاره‌زایانی بواری دراو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دراوه كانزاییه به شتێكی ناوازه و ده‌گمه‌ن ده‌زانن .
شاره‌زایانی بواری دراو باس له‌وه ده‌كه‌ن ، تا ئیستا له كۆی ( 268 ) دانه‌ی چاپكراو له‌م دراوه ته‌نیا 4 دانه‌ی لێ دۆزرابوویه‌وه ، ئه‌مه‌ی ئێستا پێنجه‌م دانه‌یه‌تی كه دۆزراوه‌ته‌وه .
جێی باسه ، یه‌كه‌م دانه‌ی ئه‌م دراوه كانزاییه له ساڵی (1954 ) له په‌یمانگای " سمیسونیان " له واشنتۆن دۆزرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.