Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:39

مه‌کگۆرک: هیچ بۆشاییه‌ک له‌ سوریا جێناهێڵین تا ئێران پـڕیبکاته‌وه‌

داعش له‌سه‌ر سنوری سوریا و عیراق ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌دا سێیه‌
کوردستان TV
100%


نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی هیچ بۆشاییه‌ك له‌ سوریا جێناهێڵێت تاوه‌كو ئێران له‌ داهاتوودا پـڕی ‌بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ گوتی: نزیكه‌ی سه‌دا 98ی ئه‌وه‌ی پێـیان ده‌وت خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوما نبرد، به‌ڵام تا سه‌دا 100 له‌ناوی‌ نه‌به‌ین ناسره‌وین.

گوتیشی‌:  هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی سێشه‌ممه‌ قۆناغی كۆتایی شه‌ڕی داعشیان ده‌ستپێكرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی داعش له‌سه‌ر سنوری سوریا و عیراق ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌دا سێیه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش و چه‌كداره‌ بیانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دان.

مه‌كگۆرك ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕه‌كه‌ قورس و دورودرێژبێت، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش هیچ شوێنێكی دیكه‌یان نیـیه‌ بۆی بكشێنه‌وه‌".

جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا نیازی نیـیه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی‌ له‌سه‌ر خاكی سوریا دابمه‌زرێنێت، راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌وانه‌ فه‌ڕه‌نسا هێزی چالاكی بچوكیان له‌ سوریا هه‌یه‌، به‌ڵام بوونیان له‌وێ ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژی داعشه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.