Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:59

گۆڕان : یه‌کێتى مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ داواى پۆستى پارێزگارمان لێبکاته‌وه‌

داواشى بكه‌ن پێیان ناده‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوای لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ى پۆستى پارێزگاری سلێمانى به‌یه‌كێتى ، كه‌له‌ئێستادا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌و پۆسته‌دایه‌ ، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌دواین لێدوانى له‌زاری مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : پۆستى پارێزگا له‌گۆڕان وه‌رده‌گرینه‌وه‌ ، گۆڕان به‌فه‌رمى وه‌ڵامی یه‌كێتى و به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌ ده‌داته‌وه‌ .

دانا عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسى ژوورى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  یه‌كێتى داوای ئه‌و پۆسته‌ى له‌ئێمه‌ نه‌كردووه‌ ، وه‌داواشى بكه‌ن پێیان ناده‌ینه‌وه‌ ، وه‌ئه‌و مافه‌شیان نیه‌ داوای بكه‌نه‌وه‌  
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ڕاشیگه‌یاند ، ئێمه‌ ڵه‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕێكه‌وتنى سیاسیمان هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنى  پۆستى پارێزگار له‌ماوه‌ى له‌نێوان دوو هه‌لبژاردندا و به‌نیوه‌ى ئیستا پۆستى پارێزگار لاى ئێمه‌ بێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، یه‌كێتى دووساڵ و نیو پۆستى پارێزگارى لابووه‌ ، نوێنه‌رى ئێمه‌ سه‌ردار قادر بۆ چه‌ند مانگێك به‌وه‌كاله‌ت  له‌و پۆسته‌دابووه‌ ، دواتر هه‌ڤاڵمان كردووه‌ته‌ پارێزگار 
 
له‌كۆتادا دانا عه‌بدولكه‌ریم ڕایده‌گه‌یه‌نێت : گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ئه‌وا به‌كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی  بڕیارى تازه‌ ده‌ده‌ین 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.