Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:15

چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو به‌شێکی په‌یکه‌ری پێشمه‌رگه‌یان له‌ که‌رکوک شکاند

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو  له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌شێك له‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك شكێنرا.

له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هه‌لیانكوتایه‌ سه‌ر په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌به‌ستی شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ و له‌ناوبردنی، به‌ڵام به‌هۆی پته‌وی په‌یكه‌ره‌كه‌ نه‌یانتوانی به‌ته‌واوه‌تی بشكێنن و  به‌شێكی په‌یكه‌ره‌كه‌یان شكاند و شوێنه‌كه‌یان به‌ خێرایی به‌جێهێشت.

شایه‌نی باسه‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ به‌ ڕه‌مزی به‌رخودان و به‌رگری كردن له‌ كه‌ركوك به‌رامبه‌ر به‌ داعش و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه‌ ڕه‌شانه‌ی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر شاره‌كه‌ دروستكراو ه‌و كراوه‌ته‌ به‌ سیمبولی به‌رخودانی شاره‌كه‌، به‌ڵام  شه‌وی ڕابردوو له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی ڕه‌شه‌وه‌ به‌شَێكی لێشكێندرا.

له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌یان جاره‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی كورد ده‌كرێت له‌ ناوچه‌كه‌ و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاش په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی مام جه‌لال  له‌ پێش قه‌ڵاتی كه‌ركوك دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ دانانی له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی 2ی كه‌ركوكه‌وه‌، له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌شێكی لێشكێندرا و دواتریش به‌ بڕیارێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له‌ قه‌ڵای كه‌ركوك لادرا.

ktv

شیاوی باسه‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن په‌یكه‌رسازێكی به‌ توانا به‌ ناوی "مان ئه‌حمه‌د" دروستكراوه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا  كاری له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ كردووه‌  و په‌یكه‌ره‌كه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر تا ئێستا بۆ جه‌نگاوه‌ر دروست كرابێت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا داده‌نرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.