Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:20

هاینکس : ریال مه‌درید ده‌بێت سوپاسى ناڤاس له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى نیشانى ده‌دات بۆ یانه‌که‌ى

شایه‌نى ماڵئاوایی نه‌بووین
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید میواندارى بایرن میونشى ئه‌ڵمانى كرد ، ریال مه‌درید له‌و یاریه‌دا وێراى یه‌كسان بوونى به‌ئه‌نجامى دووگۆل بۆ هه‌ردوو ، به‌ڵام به‌سوود بینین له‌یاری چوون توانى سه‌ركه‌وێت بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ هاینكس راهێنه‌رى بایرن میونشن له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ى یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ و وه‌ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لێدوانى دا : 


وه‌ك بایرن له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا بباشتر یاریمان كرد ، به‌ڵام شایه‌نى ئه‌وه‌ نه‌بووین ماڵئاوایی بكه‌ین   ، وه‌حاڵه‌تێكى ناخۆشه‌ به‌لامان كه‌نه‌گه‌یشتینه‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ 
هاینكس ڕاشیگه‌یاند ئێمه‌ دیاریمان به‌خشى به‌ریال مه‌درید له‌سه‌ره‌تای تایمى دووه‌م ، ئه‌وه‌ ڕووداوێكى ناخۆش و له‌بیر نه‌كراوه‌ ، چونكه‌ ئێمه‌ باشتر یاریمان كرد له‌تایمى یه‌كه‌م  ئه‌و حاڵه‌ته‌ كه‌ڕویدا له‌دیاری دان به‌ریال مه‌درید كه‌هه‌ڵیان قۆسته‌وه‌ كردیان گۆل ئێمه‌ باجه‌كه‌مان دا 

ڕیال مه‌درید ده‌بێت سوپاسى ناڤاس بكات له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى پێشكه‌شى كرد بۆ یانه‌كه‌ى ، وه‌هۆكارێك بوو له‌گه‌یشتنى ریال بۆ یاری كۆتایی 


هاینكس له‌باره‌ى رۆدریگێزوه‌ ڕایگه‌یاند : ئه‌و یاریزانه‌ ئاستێكى به‌رزى نیشاندا ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو له‌وه‌ى بتوانێ گۆل تۆمار بكات بۆمان ، وه‌من له‌یاریه‌كه‌ بۆیه‌ دامنیشاند  ئه‌و یاریزانه‌ ماندوو ببوو پێویستى به‌پشوو بوو 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.