له دوو دیداری جیادا، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیی له باڵیۆزی ئێران له عیراق و نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران فراوانكردنی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عیراق كرد .
له یه‌كه‌م دیداردا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران فراوانكردنی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عیراق دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی و ئابوری ئاماده‌ی بوو، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئابوریی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به گرنگییه‌وه وه‌سفكرد كه به درێژایی مێژوو ئێران كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ئابوری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا شاندی ئێران كه كونسوڵی گشتی ئێران له‌هه‌ولێر تیایدا ئاماده‌بوو، باسی له پێگه‌ی گرنگی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: هه‌ولێر ناوچه‌یه‌كی گرنگه بۆ تاران و ناوچه‌كه به گشتی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عیراق و شاندی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندی پته‌وی سیاسی و ئابوریی نێوان هه‌ولێر و تارانی به گرنگ وه‌سفكرا و جه‌ختیشكرایه‌وه سه‌ر گرنگیی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و باڵیۆزی ئێران رایگه‌یاند كه تاران به گرنگییه‌وه پێشوازیی لێده‌كات.
هه‌رله‌و دیداره‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ولێر هه‌یه كه هه‌ردوو لا وه‌ك پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.