کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند، پارتی لەسەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ رۆژێکیش لە سەربەخۆیی کوردستان سڵناکات.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پارتی لەسەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان بەردەوام دەبێت و لەسەربەخۆیی كوردستان سڵ ناكات.
كەمال كەركووكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی بەرێوەچوونی كەرنەڤاڵێكی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەندێک لایەن باس لە باشترکردنی بژێو و ژیانی خەڵک دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان لە حکومەت بوون و نەیانتوانی هیچ کارێک بۆ باشترکردنی بژێوی خەڵک بکەن.
كەركووكی زیاتر گوتی، پارتی لەسەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ رۆژێكیش لە سەربەخۆیی كوردستان پاشگەز نابێتەوە.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ئەوانەی دەڵێن كوردستان بە عاقارێكی باشتردا دەبەن، پێویستە بۆمان ڕوون بكەنەوە بزانین چۆن؟.
ههروهها گوتی: تۆ له كاتێكدا سهرۆك وهزیران بووی بۆ نهتكرد، كێ دهستی گرتبووی، كێ میزانیهی پێ نهدابووی، ئێستا چۆن دهیكهی؟.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 184 بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا كردووە، كه بریاره 12ی ئهم مانگه بهرێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.